قەڵادزێ.. تەرمێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، تەرمی هاوڵاتییەك كە لەدایكبووی ساڵی 2000 بووە و دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەران لە شاری قەڵادزێ بووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە لە رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە خنكاوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تەرمی هاوڵاتییەك كە لەدایكبووی ساڵی 2000بووە و دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەرانی قەڵادزێ بووە و گەیەندرایە نەخۆشخانە كە لە ڕووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكە خنكاوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەوتەی كەسوكارەكەی ” كوڕەكەیان باری دروونی ناجێگیربووە بەو هۆیەشەوە كەوتووەتە ناو رووبارێكی نزیك گوندی چۆمخڕكەوە و خنكاوە كە هەر خۆشیان تەرمەكەیان دەرهێناوەتەوە و بردوویانە بۆ نەخۆشخانە، بۆ هەمان مەبەست هێزەكانمان و تیمی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر پشكنینیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە كردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی بۆ ڕێكخراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share