راگەیەندراوێك لە یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی كوردستانەوە

یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵەی دەربارەی فتوادان لەسەر مووچە بڵاوكراوەتەوە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و فەتوای لەوجۆرە نەدراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە داخەوە دوێنێ هەواڵێك بەناوی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایان بڵاوكراوەتەوە بێ ئەوەی بەشێوەی پیشەیی مامەڵە بكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایان هیچ فەتوایەكی رەسمی بەو شێوە بڵاونەكردۆتەوە، چونكە فەتوای رەسمی لە ئەنجومەنەوە دەردەچێت و كڵێشەی تایبەتی خۆی هەیە و مۆر و واژوو و ژمارە و بەرواری لەسەر دەبێت و لە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتیی زانایان بڵاودەكرێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر هەواڵ و لێدوان و فەتوایەك لە راگەیاندنی خۆمان بڵاونەكرێتەوە، تەعبیر لە راو هەڵوێستی یەكێتیی زانایان ناكات، تكامان وایە راگەیاندنەكان لەپێناو ئامانجی خۆیان یاری بە لێدوانی كەسی و نارەسمی نەكەن و هەستپاكی زانایان نەقۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك كەسایەتیی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكەن كۆتایی بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بهێنن

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە ئەستۆی بووە جێبەجێیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share