ژمارەیەك كەسایەتیی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكەن كۆتایی بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بهێنن

ژمارەیەك كەسایەتیی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكەن كۆتایی بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بهێنن و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حاكم رزگار حەمەئەمین و ژمارەیەك مامۆستای ئایینی و كەسایەتییەكانی دیكەی شاری سلێمانی رایانگەیاند، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا رەواكانی مامۆستایان دووپاتدەكەینەوە و پێویستە داواكارییەكەیان جێبەجێبكرێت و لە بایكۆتكردنی پڕۆسەی خوێندنیش تەنها خوێندكارانی هەژار زەرەرمەنددەبن لای هەمووان ئاشكرایە مامۆستایان هەمیشە دڵسۆزبوون و خەمی خوێندكارانیان هەڵگرتووە ئەم دۆخە زیان بە خوێندكاران دەگەیەنێت بۆیە داوا لە مامۆستایان دەكەین بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

وتیشی، “پێویستە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەكان ئەگەر سزایەكیان بۆ مامۆستایان دەركردووە هەڵبوەشێندرێتەوە و چونكە مامۆستایان بە ناچاری بایكۆتیان راگەیاندووە و دەبێت نووسراوەی پێشتری وەزارەتی پەروەردەش كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایان داوادەكەین بكرێتە بڕیار و داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێبكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران…
Total
0
Share