رێباز حەملان: هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە ئەستۆی بووە جێبەجێیكردووە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق هەموو كات دەڵێن هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق بەپێی دەستوور و ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە و دەشڵێت، “ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان”؟

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر رێككەوتنمان كردووە كە حكومەتی عێراق نەوت بفرۆشێت و داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ عێراق و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت و جگەلەوەش بودجە بۆ پارێزگاكان تەرخاندەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان بودجە و مووچە نانێردرێت.

دەشڵێت، “حكومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق لە كۆبوونەوە و دیدارەكاندا هەموو كات دەڵێن هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و بەپێی دەستوور و ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە، بەڵام ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان”؟

وتیشی، “هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە ئەستۆی بووە جێبەجێیكردووە و پابەندی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان بووە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

كامیل قەزاز: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 3800 مێگاوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share