بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەركێكی نوێ بە حامید حاجی غالی دەسپێرێت

سەرۆكی یەكێتی پێشوازی لە حامید حاجی غالی كرد و بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركە نوێیەكەوە پیرۆزبایی لێدەكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە حامید حاجی غالی، تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری یەکێتی و کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی “مێژووی پڕ لە شانازیی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد وەک یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە سەرەتاییەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ کە قارەمانانە بەرگرییان لە خاکی کوردستان کردووە و بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە سەرخستنی شۆڕشەکە”، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی دیدارەكەدا هاتووە.

سەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی حامید حاجی غالی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی (لێپرسراوی نووسینگەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان) کە سەر بە مەکتەبی سەرۆکە و وتی، “دڵنیام بە ئەزموونی دەوڵەمەند و لێهاتوویی خۆتان لەم ئەرکە نوێیەشدا سەرکەوتوو دەبن و لە خەمی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبن”.

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە دهۆک ئاگر لە ماڵێك کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون بۆ…
Total
0
Share