وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی سەرۆکی زانکۆکانی گەرمیان و هەڵەبجەی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، هەردوو پۆستى (سەرۆکى زانکۆى گەرمیان) و (سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە)ی راگەیاند، و دەڵێت، “هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.”

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی وەرگرتنی پۆستەکەی بڵاوکردەوە:

١- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

٢- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

٣- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

ئاماژە بە چەند خاڵێکیش کراوە کە ئەمانەن:

ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان.

پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (29/2/2024) ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بوونی هێزی بیانی لە عێراق زامنی ئاسایشی عێراق ناکات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای سلێمانی دەستبەکاربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share