لە دهۆک ئاگر لە ماڵێك کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی دهۆک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە ماڵێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کەوتووەتەوە بەهۆیەوە دایک و دوو کچی گیانیان لەدەستداوە و باوکەکە و دوو کچی دیکەی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان سۆپای غاز هۆکاری رووداوەکە بووە و سۆندەکەی تەقیوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە

داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە یەكێتیی مامۆستایان لە رێگای یاداشتێكەوە داوا لە بەرپرسانی حكومەتی…
Total
0
Share