نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوو

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست بەهۆی پێنوێنییەكانی پەیوەست بە زیادبوونی خواست لەلایەن چین و ئەمریكاوە، سەرەڕای ناكۆكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 1.12 دۆلار یان 1.36% بەرزبووەوە و گەیشە 83.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە بەرزترین ئاستە لە 30ی تشرینی دووەمی رابردووەوە.

هەروەك خامی رۆژئاوای تەكساس 65 سەنت یان 0.85% بەرزبووەوە بۆ 78.01 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەردوو جۆری خامەكە دەستكەوتی هەفتانەیان زیاتر لە 6% بوو، ئەوەش زۆرترین زیادبوونی هەفتانەیە لە 13ی تشرینی یەكەمەوە.

بابەتی پێشتر

لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز ئیزمیر-ی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەیەكی ئەمریكی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق واتا “كۆتاییهاتنی” دۆلار

دامەزراوەی لەویی ئەمریكی تایبەتمەند بە لێكۆڵینەوە سیاسییەكان “رێگرییەكانی” بەردەم كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەهەر بارودۆخێكدا ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share