رووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

لەگەڕەکی گۆران ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە داری نێوان هەردوو شەقامەکەدا و سێ برینداری لێ کەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ، لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی گۆران بە ئاراستەی گەڕەکی بەردەسور رۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە داری نێوان هەردوو شەکامەکەدا.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

بە چوار مووشەک وەڵامی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر درایەوە

بابەتی دواتر

رێگری تورکیا لە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆنێك و 500 كیلۆگرام خورما لەناودەبرێت

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری خورمای خراپبوویان راگەیاند. لە راگەیەندراوێكی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share