بە چوار مووشەک وەڵامی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر درایەوە

دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لە شەوی رابردوودا، هێرشەکە بێ وەڵام تێپەڕنەبوو، بە چوار مووشەک وەڵامدرایەوە و ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کرا کە مووشەکەکانی لێوە ئاڕەستە کرابوو.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیای ئێستا لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی سلێمانییەوە زانیویەتی، هێرشەکانی سەر کۆرمۆر بێ وەڵام تێپەڕنەبوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەچوار مووشەک وەڵام دراونەتەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتیشی، “بڕیاردرا لە وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییەی کە ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرا، چوار مووشەک ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە بکرێت کە مووشەکەکانی لێوە ئاڕاستەکرابوو و هیچ هێرشێک بۆ سەر هاونیشتیمانیانمان قبوڵ ناکەین.”

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی پێنجشەممە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ناوچەی قادرکەرەمى سەر بە چەمچەماڵی شاری سلێمانی.

بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا کە نەخوێندەوار بووە و خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share