وەزیری گواستنەوەی عێراق رێنماییەکی بۆ گەڕاندنەوەی عەمرەکاران لە سعودیە دەرکرد

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رێنمایی هێڵی ئاسمانی عێراقی کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عەمرەکارە عێراقیانەی لە سعودیە گیریان خواردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، دوای سزاکانی سەر کۆمپانیای فڵای بەغداد.

ئەمڕۆ هەینی رەزاق محێبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا رێنمایی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عەمرەکارە عێراقییانەی لە سعودیە گیریانخواردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاسانکاری لە رێکارەکانی گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بیستنی هەواڵی گۆڕینی گەشتێكی عومرەكارانی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی بەغداد كە دەبوو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی داببەزن، دەستبەجێ پەیوەندییمان رزاق محێبس وەزیری گواستنەوە و جێگری سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنی و سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە و فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە كردووە.

جێگای سەرنجە، دروستبوونی کێشە لەگەڕانەوەی دەیان عێراقی کە بۆ شانشینی سعودیە گەشتیان کردبوو لە رێگەی کۆمپانیای فڵای بەغدادەوە لەدوای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو کۆمپانیایە دێت.

بابەتی پێشتر

سودانی لیژنەیەکی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا

بابەتی دواتر

لە مانگی نیساندا خۆرگیرانی تەواو روودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share