سودانی لیژنەیەکی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا

سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی کۆرمۆر پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی هێرشەکە و داوای ئەنجام دەکات لە 48 کاتژمێردا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە هەمان کاتدا، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە، فەرمانی کردووە بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری سلێمانی و دەڵێت، “رێوشوێنی پێویستی یاسایی دژی ئەنجامدەری هێرشەکە دەگیرێتەبەر.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە هێرشانە هەڕەشەن لەسەر پڕۆژەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەوەی روویداوە هێرشە بۆ سەر ئابوریی گەلی عێراق، لە کاتێکدا ئێمە دەمانەوێت ژیانێکی باش بۆ هاوڵاتییانمان دەستبەر بکەین.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی كێشەی عومرەكاران لە فڕۆكەخانە چارەسەردەكرێت

بابەتی دواتر

وەزیری گواستنەوەی عێراق رێنماییەکی بۆ گەڕاندنەوەی عەمرەکاران لە سعودیە دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار هەرزاندەبێت

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێت. ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی…
Total
0
Share