گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد.

دوای ئەوەی لە گەڕی یەكەمی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ كام لە كاندیدەكان دەنگی پێویستان بۆ بوون بە سەرۆكی پەرلەمان بەدەستنەهێنا، كەمێك پێش ئێستا زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ گەری دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا.

هەر بە پێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 232 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
زیاتر ببینە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق: گرێبەستی کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share