لە مانگی نیساندا خۆرگیرانی تەواو روودەدات

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە 8ی نیسانی ئەمساڵدا، مانگ بەتەواوەتی بەری خۆر دەگرێت لە ملیۆنان هاوڵاتیی لە ئەمریکای باکور و مەکسیک و کەنەدا.

بە گوێرەی ئەوەی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە کە پشتی بە پێشبینییەکانی ناسا بەستووە، خۆرگیرانەکەی 8ی نیسان بەسەر باشووری زەریای هێمن دەستپێدەکات، ڕێڕەوەکەی دەگاتە کەنارەکانی زەریای هێمن لە مەکسیک لە نزیکەی کاتژمێر 11:07 بەیانی بە کاتی زەریای هێمن پێش ئەوەی بگاتە ناو ئەمریکا و لەناو ئەمریکادا هەر 48 ویلایەتەکە ئەم دیمەنە دەبینن.

خۆرگیرانی گشتی چییە؟

لە خۆرگیرانی تەواودا مانگ لە نێوان خۆر و زەویدا تێدەپەڕێت و بە تەواوی رووی خۆر دەگرێت و ئاسمان تاریک دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى “گرامى”ی دواخست

له‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه،‌ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى ‏دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى “گرامى” بۆ میوزیك دواخرا و “فێستیڤاڵى فیلمی سەنداس”یش…
Total
0
Share