كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن

بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە سنووری پارێزگای دهۆك باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەگەری بەفربارین هەیە و دواتر كاریگەریەكەی درێژدەبێتەوە لە كاتەكانی شەو لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنی، بەڵام لە ناوچەكانی باكووری هەرێم نزمتردەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەو شارۆچكانەی نزیك لە ناوچە شاخاوییەكانن بەفر دەبارێت و لە درەنگانی شەوی شەممەش كاریگەری ئەو شەپۆڵە لاوازدەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تـا 5 پلە نزمتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :-

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی

دهۆك : 7 پلەی سیلیزی

كەركووك : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2پلەی سیلیزی

سۆران : 8 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share