سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی حەمەی وەلی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە و دەڵێت “كاك حەمەی وەلی جگە لەوەی دۆستی نزیك و دێرینی سەرۆك مام جەلال بوو، پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و كاریگەری هەبوو”.

دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بافڵ

بەڕێزان كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی كاك حەمەی وەلی

“بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتیی دیاری دەڤەری گەرمیان (حەمەی وەلی)مان پێگەیشت”.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

كاك حەمەی وەلی جگەلەوەی دۆستی نزیك و دێرینی سەرۆك مام جەلال بوو، پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و كاریگەری هەبوو.

لەخوای گەورە داواكارم هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت”.

بابەتی پێشتر

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share