قوباد تاڵەبانی: گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێككەوتن بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە مارك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆژی 7ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێمە وەك یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن بە زوویی بكرێت و هەموو هەوڵێكیشمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و ئازاد و دادپەروەرانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتییان بە هەڵبژاردن و دامەزراوەكان بەهێزتر ببێت.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی رابردوودا كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنەكان ئیجابی بووە و تەنها هەندێك خاڵی ناكۆكی لەسەر پرسی كورسیی كۆتاكان ماوە كە ئەوانیش قابیلی چارەسەركردنن و گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا رێككەوتنی كۆتایی بكرێت.

سەبارەت بە كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “ئەم كێشانە زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، هەربۆیە ئێمە وەك یەكێتی پێشتریش رامانگەیاندووە ئامادەین بۆ هەرجۆرە دەستپێشخەرییەك”.

ئاشكراشیكرد، “لە ئێستاشدا هەندێك هەوڵ هەیە و گەشبینین لە داهاتوویەكی نزیكدا بە ئاراستەی چارەسەری هەنگاو بنێین و بتوانین بەسەر بەشێكی زۆری كێشەكاندا زاڵببین.”

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند “ئێمە دەمانەوێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد بەشێوەیەكی ریشەیی و بۆ ماوەی درێژخایەن چارەسەربكەین و وتیشی ئەگەر بتوانین كێشەكانی ناوخۆمان لە هەرێم چارەسەر بكەین، بە یەكگرتوویی و یەكڕیزییەوە باشتر و ئاسانتر دەتوانین كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد بە جۆرێك چارەسەربكەین كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
Total
0
Share