بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانمان لە ناوەند

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان لە ناوەند، چونکە لێکترازانمان و ھەر دوورکەوتنەوەیەک دەبێتە ھۆی بێھێزی پێگە و قەوارەی ھەرێم”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له ‌عێراق و میکێلێ کامیرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە ھەرێم.

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، ئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئیتاڵیا جەختی لێکرایەوە.

لە دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە لە فراوانکردنی ھەماھەنگییەکان و ھاریکارییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و بەردەوامیدان بە ڕاھێنان و مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە رێگای ڕاوێژکارەکانیانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسگوزاری حکومەت و گەلی ئیتاڵیای کرد کە ھاوکار و پشتیوانی ھەرێم بوون و ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و داواشیکرد لەو ڕووەوە بەردەوام بن.

ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستی یەکڕیزی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عێراق و ڕوونیکردەوە یەک گوتاریمان و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان لە ناوەند، چونکە لێکترازانمان و ھەر دوورکەوتنەوەیەک دەبێتە ھۆی بێھێزی پێگە و قەوارەی ھەرێم بۆیە کات کوشتن و ھەر ڕێکەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی کوردستانی ویستی لایەنە سیاسییە کوردییەکان بە زیان دەشکێتەوە بۆ کورد و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕۆڵمان لەداھاتووی عێراق، بۆیە یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد و لەو ڕوەشەوە بێھیوا نەبووین.

سەبارەت بە پێشخستنی کەرتی ئابووری ھەرێم و ھەماھەنگی فەرھەنگی نێوان ھەرێم و ئیتاڵیا بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەموو کارئاسانی و ھاوکارییەکی دەربڕی بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ سەرمایەدارانی ئیتاڵی تا لە ھەرێم سەرمایەگوزاری بکەن و بوونی پرۆژەی ھاوبەشیش بۆ گەشەپێدانی لایەنی کەلتووری بەزەروور زانی و داوایکرد لە حکومەتی ئیتاڵیا لەو نێوەندەدا ھاوکاری ھەرێم بکەن و یارمەتیدەربن بۆ گەشەپێدانی لایەنەکانی فەرھەنگی لە ھەرێم و پاراستنی کەلتوور و ڕەسەنایەتی کە کۆڵەکەی مانەوە و پێشخستنی ھەرێمی کوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بافڵ  جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی…
زیاتر ببینە

“چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە”

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە كە…
Total
0
Share