كازمی و كەعبی سامانی خۆیان ئاشكراكرد

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكراكرد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەك یەكەم كاربەدەستی باڵای دەوڵەت، سامان و ئەستۆپاكیی خۆی بۆ “فەرمانگەی خۆپاراستن” لە دەستەی دەستپاكی ئاشكراكردووە.

لە ڕاگەیاندراوێكی تردا، دەستەی دەستپاكیی عێراق بڵاویكردەوە، “حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم، سامان و ئەستۆپاكیی خۆی بۆ “فەرمانگەی خۆپاراستن” لە دەستەی دەستپاكی ئاشكراكردووە و ئەویش بووەتە دووەم گەورە كاربەدەستی دەوڵەت و یەكەم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، كە لەمساڵدا ئەو هەنگاوە بنێت.”

بە گوێرەی یاسای ئەستۆپاكی لە دەستەی دەستپاكیی عێراق، دەبێت ساڵانە سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكوەزیران و جێگر و وەزیرەكانی كابینەكەی و ئەوانەی پلەی وەزیریان هەیە، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرابكەن.

بابەتی پێشتر

خاوەنی چێڵسی ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای لامپارد دەکات

بابەتی دواتر

لە قامشلۆ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی بەرەو توركیا بەڕێ كەوت

بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی، مستەفا كازمی گەشتەكەی بەرەو توركیا دەستپێكرد و بڕیارە لە ئەنقەرە دابەزێت و لەو سەردانەیدا…
Total
0
Share