ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە غاز كاردەكەن سەركەوتوو بوون و وێستگەی نوێیان بۆ دەكرێتەوە

کۆمپانیای پرکردنەوە و ئامادەکاری غازی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سیستمی غاز کاردەکەن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و وێستگەی نوێیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ دەکرێتەوە.

نەبیل عارف، بەرێوەبەری كۆمپانیای پرکردنەوەی غازی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سیستمی غاز کاردەکەن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و خواستێکی زۆری هاوڵاتییانی لەسەرە.

پێشیوایە، سیستمی غاز دەتوانێت شوێنی بەنزین بگرێتەوە و لە ڕووی ئابوریشەوە بە بەراورد بە بەنزین هەرزانترە.

ئاشكراشیكردووە، وەزارەتی نەوت لە مانگی داهاتووەوە وێستگەی نوێ بۆ پڕکردنەوەی غاز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

عەمار حەكیم: مەترسی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی هەیە لەنێو پێكهاتەكاندا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share