خاوەنی چێڵسی ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای لامپارد دەکات

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕووسی خاوەنی یانەی چێڵسی بیر لە دوورخستنەوەی لامپارد و دابینکردنی ڕاهێنەرێکی تر دەکاتەوە

خاوەنداریەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بیر لە دوورخستنەوەی فرانک لامپارد و دابینکردنی ڕاهێنەرێکی ئەزموندار دەکاتەوە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی پریمەرلیگ بەرانبەر مانچستەر سیتی، یانەی چێڵسی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک شکستیهێنا، ئەنجامەکە گەورەبوو و بەهۆیەوە کەلێنێک لە ژووری جلگۆڕینەکانی بلوزی لەندەن دروستبوو.

لەم بارەیەوە ڕۆی کەین، ئەستێرەی پێشووی یونایتد ڕایگەیاند، ” هەرگیز چاوەڕێی ئەو ئەنجامە نەبوون، پێویستیان بە پەرجووە (موعجیزە)، تووشی شۆک بوون”.

ماڵپەڕی ” زە ئەتلەتیک” ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ستافی هونەری و خاوەنداریەتی چێڵسی سەرسامن بە دابەزینی ئاستی هەندێک لە یاریزانانی وەک تیمۆ ڤێرنەر کە لە 12 کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە و ئەوەش لە ژیانی وەرزشیی ئەڵمانییەکەدا یەکەمجارە ڕوودەدات، هەروەها کای هاڤێرتز بەهەمان شێوە ئاستی دابەزیوە و لە چوار ڕوبەڕوبوونەوەدا یەدەگ بووە.

بەکارخستنی 200 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 سوودێکی ئەوتۆی بە چێڵسی نەگەیاندووە، بەڵکو لەکۆی 17 هەفتە تەنها 26 خاڵیان بەدەستهێناوە و ئەوەش لە مێژووی یانەکەدا ڕووینەداوە و لە پلەی هەشتەمدا کێبڕکێی ساوزامپتن و ئەستۆن ڤێلا و وێستهام دەکەن.

ژووری جلگۆڕینەکان و پلانی (بی)

بەپێی زانیارییەکانی زە ئەتلەتیک، هەندێک لە یاریزانە یەدەگەکانی چێڵسی لە ژووری جلگۆڕینەکان فشاری توندیان لەسەر لامپارد دروستکردووە و بابەتەکە چووەتە ئاستی دروستبوونی دووبەرەکییەوە.

هەموو ئەم کێشە کارگێڕی و وەرزشییانە ئیدارەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ناچارکردووە بیر لە جێبەجێکردنی پلانی یەدەگ بکاتەوە، پلانەکەش بریتیە لە دوورخستنەوەی لامپارد و دابینکردنی یەکێک لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یوڤانتۆس، یاخود تۆماس توخێلی ڕاهێنەری پێشووی پاریس سانت جێرمان، ئەگەر بێتو لامپارد بەردەوامبێت لە لەدەستدانی خاڵ.

بابەتی پێشتر

لە سۆران دەستگیرا بەسەر دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری شیشەدا

بابەتی دواتر

كازمی و كەعبی سامانی خۆیان ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share