كازمی بەرەو توركیا بەڕێ كەوت

بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی، مستەفا كازمی گەشتەكەی بەرەو توركیا دەستپێكرد و بڕیارە لە ئەنقەرە دابەزێت و لەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بكەوێت.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی كانونی یەكەم ئاشكرایكرد، “مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێمی حكومی و بە سەردانێكی فەرمی بەرەو كۆماری توركیا، عێراقی جێهێشت”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “سەرۆكوەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا چاوی سەرۆككۆماری توركیا و بەرپرسانی تورك دەكەوێت، كە تیایدا باس لە پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەكرێت، لەگەڵ تاووتوێكردنی چەند دۆسیە و كەیسێك كە بەلای هەردوو وڵاتەوە گرنگە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share