پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پێویستە لە رۆژی یەکشەممەوە کە دەکاتە 28ی کانوونی دووەمی 2024 بۆ ماوەی 10 رۆژ بە دروستی پڕبکرێنەوە و نوێبکرێنەوە”.

دەشڵێت، “نابیت هیچ کەموکورتی و هەڵەیەکی تێدابێت چونکه وەزارەتمان لە هەنگاوی داهاتوویدا بۆ کاروباری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەنها کار بە و داتایانە دەکات کە بوونەتە بنەمای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو له سیستمی (E-PARWARDA)”.

ئەو وەزارەتە جەختلەوەش دەکاتەوە، “لە دوای ئەو 10 رۆژە ئەو سیستمە لە بەشی وانەبێژان دادەخرێت و رێگا بە تۆمارکردنی هیچ داتایەکی نوێ نادرێت و پێویستە مامۆستایان لەرێگای خوێندنگەکەی خۆیەوە بەدواداچوون بکات، هەروەها ئەگەر هەر مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو ناوی لەو سیستمەدا تۆمارنەکرابێت ئەوا هیچ پابەندبوونێکی بە وەزارەتی پەروەردەوە نابێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت دەسەڵاتی یاسادانان كاراتربكرێت

بابەتی دواتر

لە دەباشان بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share