لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی 431 دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو مەفرەزەمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی زنانە بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبار چوونەتە ماڵی تۆمەتبار لە گوندی دوڕاجی، بەڵام تۆمەتبار بە چەکی جۆری کڵاشکۆف تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیس کرد و لەئەنجامدا کارمەندێکمان بە ناوی تارق عەبدولخالق مەجید لەدایکبووی ساڵی  1972 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تەرمی کارمەندەکەمان بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و مەفرەزەکانمان لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان”.

گوندی دوڕاجی، دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگە و تیرۆرستان، بۆیە تۆمەتبار لەدوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مەفرەزەکەمان بۆ ئەوناوچانە هەڵاتووە کە چەکدارانی گروپی ناوبراو خۆیان تێدا حەشارداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
Total
0
Share