چەند بڕیار و راسپاردەیەك سەبارەت بە لێخۆشبوون لە باج درا

لە چوارچێوەی یەكەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كارسازی و داهێنان، بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، تیمی وزاریی حكومەت لەگەڵ چەند كارسازێك و چەند رێكخراوێكی تایبەتمەند بە كارسازی و داهێنان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی پلانەكانی كۆڕبەندەكەدا گفتوگۆ لەسەر دانانی میكانیزمێك بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندیی نێوان حكومەت و كەرتی تایبەت لەگەڵ كارسازان و عەقڵە داهێنەرەكان و ناوەندە ئەكادیمییەكان كرا.

دوای باسكردنی كێشە و گرفتەكانی بەردەم داهێنەران و كارسازان، تاوتوێی چەند رێوشوێنێك كران بۆ پشتگیریكردنی كارسازان و گەنجانی داهێنەر و پڕۆژە بازرگانییە بچووكەكان.

هەر لەم چوارچێوەیەشدا بۆ ئاسانكاریكردن بۆ كارسازان و پشتگیریكردنی خاوەنكارە تازەكان چەند بڕیار و راسپاردەیەك سەبارەت بە لێخۆشبوون لە باج لە خاوەن كارە نوێیەكان و كردنەوەی یەكەی تایبەت بە وەڵامدانەوەی خێرای داواكاریی تۆماری كۆمپانیا و بە پڕۆگرامكردنی كارسازی لە خوێندی باڵادا درا كە بڕیار و راسپاردەكانیش دواتر ئاراستە لایەنەپەیوەندیدارەكان دەكرێن بە مەبەستی جێبەجێكردنیان.

بابەتی پێشتر

سەمیر هەورامی: دوای هەمواری یاسای بودجە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت دەسەڵاتی یاسادانان كاراتربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی منداڵێكی ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكی چوارباخ كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی (بنكەی…
Total
0
Share