وەزیری دارایی هەرێم: بە تەواوبونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاری سوودمەنددەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سودمەنددەبن.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و تیمەکانی پرۆژەی (هەژماری من)ی لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.

باس لەوەش دەکات، لە دیدارێکدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی باس لە گرنگی و بایەخی پرۆژەی (هەژماری من) کرا، وەزیری دارایی پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە بەرز نرخاند و رایگەیاند (هاژماری من) پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستی ئەم قۆناغەیەو بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیە کێشەی کاش و نەبونی سیولە بەتەواوی چارەسەر دەبێت.

دەشڵێت، بە تەواوبوونی پرۆژەکە لەلایەن بانکە تایبەتەکانەوە چەندین خزمەتگوزاری وەک پێدانی قەرزو سلفە پێشکەش بەفەرمانبەران دەکرێت، جگە لەوە فەرمانبەر دەتوانێت پرۆسەی حەواڵەو کڕینی کاڵا بە شێوەی ئەلیکترۆنی و راکێشانی پارە لەوڵاتان و چەندین کارئاسانی تر لەرێی کارتی هەژماری منەوە ئەنجامبدات.

 

 

 

بابەتی پێشتر

وەفدی دانوستانكاری هەرێم: ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەكان خستوومانەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی رێكدەخەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یادی دامەزراندنی یەکگرتوو ببێتە دەرفەت بۆ هەماهەنگی لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان…
Total
0
Share