بافڵ جەلال تاڵەبانی: یادی دامەزراندنی یەکگرتوو ببێتە دەرفەت بۆ هەماهەنگی لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کردووە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حزبەکەیەوە و دەڵێت، ” هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان”.

لە پەیامەکەدا کە ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی کردووە دەڵێت، ” بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم”.

سەرۆک بافڵ بەبۆنەی ئەو یادەوە نووسیویەتی، “هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان”.

دەشڵێت، ئەركی هەموولایەكمانە بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە جیاوازییەكانمان خەبات بۆ مافەكانی كورد بكەین و پێكەوە كوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی زیاتر ئاراستە بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
Total
0
Share