بەهۆی ئەو سوتەمەنییەی بەیانیی ئەمڕۆ رژا، جارێکی دیکە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی زۆری ئەو سوتەمەنیەی بەیانیی ئەمڕۆ رژابوو، دووبارە رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن گیراوەو داخراوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا مەفرەزەکانمان و تیمەکان لەوێن بۆ چارەسەرکردنی، تکایە رێگا جێگرەوەکان بەکار بهێنن تا خۆمان لە کردنەوەی رێگاکە ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.