دادوەر جودی: بایدن لە رۆژێکدا پێویستی بە دوو سەرخەوشکاندن هەیە

جودیس شیندلین کە دادوەرێکی ناسراوی ئەمریکییە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بایدن بەهۆی زۆری تەمەنییەوە پێویستی بەوە هەیە لە رۆژێکدا دووجار سەرخەوبشکێنێت، توانای سەرۆکایەتییکردنی نەماوە.

ئەو دادوەرە لە چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت، “بڕیارمداوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا دەنگ بە کاندیدی کۆمارییەکان (نیکی هیلی)بدەم، چونکە بایدن لە ئێستادا کەوتووەتە تەمەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، من لە تەمەنی بایدندام، سەرۆکی خێزانێكی 20 کەسیم، لە رۆژێکدا پێویستە جارێک سەرخەوبشكێنم، بایدن پێویستی بەوە هەیە دووجار سەرخەو بشکێنێت چونکە بڕیارەکانی کاریگەریان لەسەر ژمارەیەکی زۆرتری خەڵک هەیە.

بابەتی پێشتر

سعودیە دەیەوێت سەرنجی گەشتیاران بۆخۆی رابکێشێت

بابەتی دواتر

لە زۆرینەی خوێندنگەکانی سنوری سلێمانی خوێندن دەستی پێکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share