کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی لیبیا بەڕێوەدەچێت

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لیبیا ئامادەکاری حکومەتەکەی بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتوو ڕاگەیاند کە ئامانجیان ئاوەدانکردنەوەی شاری دێرنا و ناوچەکانی ترە کە بەهۆی زریانی دانیاڵەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئوسامە حەمەد، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لیبیا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەشداری چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە بکەن، کە لە شاری دێرنە لە 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی تێڕوانین و دیدگای سەردەمیانە و خێرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و ناوچە زیانلێکەوتووەکان بخەنەڕوو”.

ئەم بانگەوازە لە چوارچێوەی ئەو داواکارییەدایە کە لەلایەن حکومەتی یەکێتی نیشتمانی تەرابلوس پێشکەش بە بانکی نێودەوڵەتی کراوە، بۆ یارمەتیدانیان لە ئاوەدانکردنەوەی دێرنا و ئەو هەرێم و شارانەی کە بەهۆی زریانەکەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

لە سەرەتای کارەساتەکەوە، 24 وڵات فریاگوزاری سەرەتاییان پێشکەشی لیبیا کردووە کە هاوکاری مرۆیییان گواستووەتەوە بۆ دێرنا و ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی لیبیا کە بە سەختی کاریگەری لافاوەکەیان لەسەربووە.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: نرخی یەک بەرمیل نەوتی خام دەگاتە 150 دۆلار

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share