سعودیە دەیەوێت سەرنجی گەشتیاران بۆخۆی رابکێشێت

سعودییە بە کۆمەڵێک پلانی تۆکمە دەیەوێت سەرنجی جیهان بۆ خۆی رابکێشێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو دەستی بە کۆمەڵێک بووژاندنەوە کردووە، هەر لە کەرتی وەرزش، بازرگانی، پیشەسازی، گەشتیاریش یەکێکی دیکەیە.

ئەحمەد خەتیب وەزیری گەشتوگوزاری سعودیە رایگەیاند، دەیانەوێت سەرنجی 150 ملیۆن گەشتیاری جیهانی رابکێشن تاوەکو ساڵی 2030 و بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی گەشتیاری بۆ 200 ملیار دۆلار.

وەزیری گەشتوگوزاری سعودیە، راشیگەیاندووە، وەزارەتی گەشتوگوزار چەندین رێککەوتنی واژۆکردووە بۆ بەشداریکردنی ئەو هۆتێلە گەورانەی جیهانین و بۆ دابینکردنی باشترین دامەزراوەی میوانداری لە سعودیە.

هاوکات، لە راپۆرتێکی رێکخراوی گەشتیاری جیهانیدا هاتووە، سعودیە لە ماوەی ساڵی 2023 بە بەراورد بە ساڵی 2019 بە رێژەی 156% ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان تێکردووە، بەرزبووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

کەنەدا.. لەمساڵدا پێدانی ڤیزەی خوێندن بە رێژەی 35٪ کەمدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

دادوەر جودی: بایدن لە رۆژێکدا پێویستی بە دوو سەرخەوشکاندن هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share