شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆردوومانی پایتەختی یەمەن و چەند شارێکی وڵاتەکەیان کرد و هەشت بنکەی حوسییەکان بە ئامانج گیراون.
بە گوێرەی زانیاری میدیا جیهانییەکان هێرشەکان بۆ سەر بکەی حوسییەکان لە هەر یەک لە شارەکانی سەنعا و سواد و دیلمی و حەفاو نەهدێنی بووە و هێرشە موشەکییەکەی هێزەکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا چڕ بووە.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان بەرفراوان و فرەلایەنە بوون و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بە پشتیوانی وڵاتانی دیکە دەستیان پێکردووە.
بەرپرسەکە روونیکردەوە، هێرشەکان سەکۆی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆگاکانی چەکیان کردۆتە ئامانج.