بڕەكەی چەندە؟.. ئیمارات بە بەرزكردنەوەی مووچە دەنگدانەوە دروستدەكات

راگەیاندنی ئیمارات بە زیادكردنی مووچەی ئەو هاوڵاتییانەی لە كەرتی تایبەت و بانكەكان كاردەكەن بە بڕێك كە دەگاتە حەوت هەزار درهەم (نزیكەی 1900 دۆلار)ی مانگانە، دەنگدانەوەی گەورەی لەنێو بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروستكرد.

ئاژانسی (وام)ی ئیماراتی رایگەیاند، بەپێی رێنوێنیی شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان-ی سەرۆك، شێخ مەنسور بن زاید ئال نهیان، جێگری سەرۆك وەزیران زیادكردنی پاڵپشتیی مووچەی هاوڵاتییانی لە هەریەك لە كەرتی تایبەت و بانكەكان راگەیاند، ئەوەش بە ئامانجی پاراستن و راكێشانی ژمارەیەكی گەورەی ئەو هاوڵاتییانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن و هاندانیان بۆ ئەزموونكردنی كار لەنێو دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت و بانكەكان بە سەرجەم بوارەكانیەوە.

بەكارهێنەرانی تویتەر لەسەر ئاستێكی فراوان هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، بڕیارێكە “لە كاتی گونجاودا”.

بەپێی ئاژانسەكە، بەهای پاڵپشتیی دارایی بەرزكراوەتەوە، بەجۆرێك زۆرترین سەرمووچەی مانگانە دەگاتە حەوت هەزار درهەم بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و شەش هەزار بۆ هەڵگرانی دبلۆم و پێنج هەزار درهەم بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی.

پاڵپشتییەكە بە جیاوازیی مووچەی پێشووی و زیادبوونەكەی دوای بڕیارەكە خەرجدەكرێت.

بڕیارەكە بڕگەیەكی دیكە لەخۆدەگرێت كە بریتییە لە پێندانی “سەرمووچەی منداڵ بۆ هەر هاوڵاتییەك كە لە كەرتی تایبەت كاردەكات بە بڕی 600 درهەم بۆ هەر مناڵێك، بەمەرجێك كۆی مووچەی مانگانەی لە 50 هەزار درهەم زیاتر نەبێت، پاڵپشتییەكە تا چوار مناڵ، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەكەوە خەرجدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

چین بەرزترین ئاماری رۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکرد

بابەتی دواتر

یەکگرتووی ئیسلامی: بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى له‌ پاكستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ئه‌فغانستان

بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى ڕاهێنراوی بزوتنه‌وه‌كه‌‌ی له‌ پاكستانه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌فغانستان. ڕۆژنامه‌ی “واشنتۆن پۆست”ى ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر داواكاریی…
Total
0
Share