ڤیدیۆ.. تیمەکانی فریاکەوتنی تورکیا پیاوێکی بەتەمەن لەژێر بینایەکی ڕوخاودا ڕزگار دەکەن

بەشێک لە خەڵکی ئزمیر لەسەر شەقامەکان ڕۆژیان کردەوە
دوای ئەوەی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6,6 دەریای ئیجە و چەند ناوچەیەکی لە تورکیا و یۆنان هەژاند چەندین کەس لەژێر پاشماوەی بینا ڕوخاوەکاندا ماون، لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت تیمەکان پیاوێکی بەتەمەن بەناوی حەلیم ڕزگار دەکەن.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە یەکێک لە ئەندامەکانی تیمەکە قسە لەگەڵ پیاوێکی بە تەمەن دەکات و دەڵێت، “نیگەران مەبە مامە حەلیم ڕزگارت دەکەین”.

ئێوارەی هەینی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلە لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا، بەپێێ ئامارە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 709 کەسی دیکە برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بەشێک بێت لە پلانی ئاشتی

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، دەبێت بەشێک بێت لە پلانێکی فراوان بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share