وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەی ژمێریاری فەرمانگەکان پێویستە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاریی بکەن بۆ تەواوکردنی وەرگرتنی مووچەی مووچەخۆرانیان، لەگەڵ رەچاوکردنی خشتەی دابەشکردنی مووچە.