کاندیدێکی کۆمارییەکان لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کشایەوە

رۆن دیسانتیس، بە وتەیەکی وینستن چەرچڵ کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند کە دواتر دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە پەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدا و کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بە وتەیەکی وینستن چەرچڵ کشانەوەی خۆی رایگەیاند و وتی، “شکست هەرگیز کوشندە نییە، سەرکەوتن هەرگیز کۆتایی نایەت، ئەوە بوێری بەردەوامبوونە کە گرنگە”.

رۆن دیسانتیس لە سەروبەندی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتی نیو هامپشایر کۆتایی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خۆی هێنا و کۆتایی بە هەوڵەکانی هێنا بۆ چوونە ناو کۆشکی سپی، لە کاتێکدا نەیتوانی وەک رکابەرێکی جددی دۆناڵد ترەمپ دەربکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات. تامی بروس، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share