پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی رووداوەکەی شەقامی پیرەمێرد ئاشکرادەکەن

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەی رووبەڕووی مەفرەزەکانی پۆلیس بوونەتەوە، چەندین فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکراون.

سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو لە شەقامی پیرەمێرد مەفرەزەیەکی بەشی نەهێشتنی تاوان چاودێری تۆمەتبارێکیان کردووە کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و پێشتریش سزادراو بووە، مەفرەزەکان توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، لەو کاتەدا هاوڕێیەکی تۆمەتبارەکە بە ماتۆڕسکیلێکەوە هاتووە و تەقەی لە مەفرەزەکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، رێگەپێدراوێکی ئێمە و ئەفسەرێکی پۆلیس و هاوڵاتییەک کە لەو کاتەدا لە شوێنی رووداوەکە بووە برینداربوون، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە ئەفسەرەکە گیانیلەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان لە زۆرینەی بنکەکانی ناوشار و دەرەوەی شار و لای ئاسایشیش فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا هەردووکیان دەستگیربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
Total
0
Share