بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە

بەمەبەستی رێکەوتن لە پشتگیرکردنی کاندیدێک و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەو جیاوازی بۆچوونەی لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران روویدا، بڕیارە ئەمشەو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و هەستیار ئەنجامبدەن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن هەڵوێستیان یەکبخەن لەسەر یەک کاندید، هاوکات بەروارێکیش بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکەن بە شێوەیەک بکەوێتە چەند رۆژی ئایندەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی رووداوەکەی شەقامی پیرەمێرد ئاشکرادەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share