داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان: لە 2021دا 250 هێرش لەعێراق دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرایکرد کە لەساڵی 2021دا 250 هێرش و کاری دژبە ڕۆژنامەنووسان لەعێراقدا ئەنجامدراوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامیی خراپ دۆخی کاری ڕۆژنامەوانیی لەعێراق و یاساکانی ڕێگریکردن لە هێرش بۆسەر ڕۆژنامەوانان بەڵام عێراق ئێستاش لەپلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە سزای ئەو دەستدرێژییانە نادات بۆسەر ڕۆژنامەنووسان و نەبوونی یاسای تایبەت بەپاراستنی ڕۆژنامەنووسان.

ئاماژەی بە کاری ڕۆژنامەوانیی لە هەرێمی کوردستانیشکردووە و کۆمەڵەکە دەڵێت، لەهەرێمی کوردستانیش تائێستا ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی هێرش و ڕێگری لێکردن دەبنەوە، هەروەها لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕێگرییان لێدەکرێت بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان وەک لەماوەی ڕابردوودا ڕوویاندا.

کۆمەڵەکە ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی دادورەی تائێستا نەیتوانیوە کاربە یاساکانی پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان بکات کە دەکرێت ڕۆژنامەنووسان بەهۆیەوە پارێزراوبن.

هەروەها ئاماژە بەو راسپاردانە کراوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاسانکاریی کاری ڕۆژنامەنووسان و پاراستنیان ڕایگەیاند و دەڵێت، ڕاسپاردەکانی سەرۆک وەزیران وەک پێویست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەڵامدانەوەی نەبووە و جێبەجێ نەکراوە، هەڕەشە و مەترسییەکان بۆسەر ڕۆژنامەنووسان بەردەوامیی هەبووە، لە هێرش، دەستگیرکردن، ڕێگریلێکردن، هێرش بۆسەر کەناڵەکان و سوتاندنی بارەگای کەناڵەکان.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی قەدەغە و قەیرانی کۆرۆناوە ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس بێ کار ماونەتەوە کە ژمارەیان لەسەرتاسەری عێراقدا زیاترە لە 1000 ڕۆژنامەنووس، ژمارەیەکی زۆریش لە دەزگا میدیاییەکان بەهۆی نەمانی پاڵپشتیی داراییەوە کارەکانیان ڕاگرتووە، نزیکەی 90%ی ئەو دەزگا میدیاییانەی داخراون هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەیانتوانیوە مافە داراییەکانی ڕۆژنامەنووسان دابینبکەن.

بابەتی پێشتر

شوێنكارێك زیاتر لە 14 ملیۆن دیناری بۆ هاتووەتەوە<br> لەڕێی چەند كۆمپانیایەكەوە پارەی خۆڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

لەمڕۆدا دووجار ناوچەکانی ماوەت بۆردوومانکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”. د.…
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شاری میونشنی ئەڵمانیا.…
Total
0
Share