ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق نامەیەكی هەڕەشەئامێز ئاڕاستەی توركیا دەكات

بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكان لە شەنگال

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، “لە ئەگەری هەر هێرشێكدا بۆ سەر شەنگال هەموو ڕێوشوێنێك دەگرینەبەر”.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات بە بەشێك لە میدیاكانی عێراقی وتووە، “لە تەواوی شەنگالدا هێزە عێراقییەكان بڵاوەیان كردووە، بارودۆخی ئەو شارە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ڕێگا نادەین بە هیچ دەستدرێژییەك بۆ سەر خاكەكەمان، لە ئەگەری هەر هێرشێكیش بۆ سەر شەنگال هەموو ڕێوشوێنێك دەگرینەبەر”.

وتەبێژەكەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هێرشێكی ناوخۆیی و دەرەكی”.

لە كۆتایی وتەكانیدا ئاشكرایكردووە، “هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی لەنێوان عێراق و توركیادا بوونی نییە، ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان بپارێزین”.

ئەو وتانەی بەرپرسە سەربازییەكەی عێراق لەكاتێكدایە، لەنێو میدیاكانی عێراق دەنگۆی هەوڵی داگیركردنی شەنگال لەلایەن توركیاوە بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
Total
0
Share