پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە دامودەزگاكاندا پەیڕەوی جیاوازیی ئەرێنی لە نێوان ژنان و پیاواندا دەكەین و ئەو دەرفەتەی دراوە بە ژن بە دەگمەن لە شوێنەكانی دیكە دەبینرێت”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، پلانی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی لە پارێزگای سلێمانی خرایەڕوو پارێزگار راشیگەیاند،” توانراوە سلێمانی لە ساڵی 2023دا یەكەمی سەرئاستی عێراق و كوردستان ببێتە باشترین و زۆرترین و هەمەڕەنگترین دەرفەتەكانی وەبەرهێنان بەوردی لە دەرفەتی شایستەی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی.
وتیشی، “ئەو دەرفەتەی لە سلێمانی بە ژن دراوە لە دامودەزگاكان و ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی بە دەگمەن دەبینرێتەوە و پەیڕەوی جیاوازیی ئیجابییانە دەكەین بە نموونە ئەگەر ژن و پیاوێك لە فەرمانگەیەكدا یەك بڕوانامە و هەمان خزمەتیان هەبێت ژنەكە دەكرێتە بە بەڕێوەبەر كە ئەوەش بە توانای خۆیانە نەك هیچ بنەمایەكی دیكە”.