گۆڕان ئامادەكاريی بۆ كشانەوە لە حكومەت دەكات

لە دووەمین كۆنفڕانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، راپۆرتی چوارەم كە بەرنامەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانە لەگەڵ راسپاردەی دانانی بەرنامە بۆ كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا.

كاردۆ محەمەد، ئەندامی دووەم كۆنفرانس رایگەیاند، راپۆرتی چوارەم كە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنە هەڵبژێراوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاستی كوردستان و عێراق و تیمی حكومەت كە لە چەندین تەوەر پێكهاتبوون پەسەندكران.

وتیشی، “لەسەر پێشنیازەكانی راپۆرتەكەی لیژنەی (ئەدای نوێنەرەكان لە دەزگا هەڵبژێردراوەكانی پارێزگاكانی هەرێم و عێراق) سێ پێشنیاز گەڵاڵەكرابوون كە ئەوانیش بریتین لە كشانەوە لە حكومەت، مانەوە لە حكومەت و دانانی بەرنامە بۆ كشانەوە لە حكومەت كە دواجار راسپاردەی دانانی بەرنامە بۆ كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەسەندكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی كارەبای سیتییەکان نین و ئاگاداری دەرکردنی بڕیارەکە نەبوون و هەموو…
Total
0
Share