پێنج زۆرانبازی ناوداری (WWE) لەسەرەتاوە پاڵەوانی لەشجوانی بوون

پێنج زۆرانبازی ناوداری ئەمریکا پێشتر لە بواری لەشجوانی کاریانکردووە

زۆرینەی زۆرانبازانی (WWE)ی ئەمریکا لە سەرەتاوە وەک پاڵەوانی لەشجوانی “بەدی بوڵدینگ” دەستیانپێکردووە، هەندێکیان لە بواری زۆرانبازیدا پێگەیەکی بەهێزیان پێکهێناوە و هەندێکی دیکەشیان سەرکەوتوو نەبوون.

هۆکاری کارکردنی پاڵەوانانی بەدی بوڵدینگ لە بواری زۆرانبازی سەربەستی ئەمریکی بۆ بوونی دوو خەسڵەتی گرنگ دەگەڕێتەوە کە لە هەردوو بوارەکەدا بوونیان هەیە، ئەوانیش هێز و زەبەلاحی جەستەییە، بەڵام هونەری نمایشکردن لە زۆرانبازیدا خەسڵەتێکە بە ئەزموون وەردەگیرێت و هەندێک لەسەرەتاوە نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن تیایدا.

لەم ڕاپۆرتەدا پێنج بەهێزترین زۆرانبازی (WWE)تان بۆ ئاشکرادەکەین، کە لەسەرەتاوە پاڵەوانی بواری “بەدی بوڵدینگ” بوون.

ستینگ (2014 بۆ 2020)

یەکێکە لە مەزنترین زۆرانبازانی (WWE) لە هەموو سەردەمەکان، سەرەتا یاری لەشجوانی کردووە و هاوبەشبووە لە یانەیەکی گۆڵدن جیم کە یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆڵە وەرزشییەکانی ئەمریکا، بەڵام لە لۆس ئەنجلس بینەری نمایشێکی زۆرانبازی دەبێت و بڕیاردەدات بچێتە ناو ئەو بوارەوە.

لە ژیانی وەرزشییدا پشتوێنەکانی پاڵەوانی NWA و WCW و WWE بەدەستهێناوە، پاشان لەگەڵ ڕێکخراوی AEW گرێبەستیکردووە و لە تەمەنی 61 ساڵیدا لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئەلیکسا بلیس (2013 تاوەکو ئێستا)

پێنج جار پاڵەوانی ئاستی ژنان بووە، ساڵی 2013 بۆندی لەگەڵ (WWE) کردووە و پێشتر پاڵەوانی لەشجوانی بووە، بە توانستی جەستەیی ناوازە ناسراوبووە و هەڵگری ڕیپێدانی ڕێکخراوەیی “بەدی بوڵدینگ” بووە لە وڵاتی ئەمریکا.

باتیستا (2002 بۆ 2019)

ساڵی 2002 بۆندی لەگەڵ (WWE) واژووکردووە، بە جەستە زەبەلاحەکەی ناسراوبووە و لە سەرەتاکانی ژیانی وەرزشییدا یاریزانێکی بواری لەشجوانی بووە.

ڕێکخراوی (WCW) ڕەتیانکردووەتەوە و لەلایەن (WWE) دەرگا بەڕوویداوە کراوەتەوە، دواتر لە تەمەنی 30 ساڵ بەرەوسەر پێنج جار نازناوی پاڵەوانی بەدەستهێناوە، لە هەشتی ئازاری 2019 وازهێنانی ڕاگەیاندووە و حاڵی حازر لە بواری نواندن لە هۆلیود کاردەکات.

https://www.youtube.com/watch?v=TpeOz2jUE5U&feature=emb_title

تریپڵ ئێچ (1995 تاوەکو ئێستا)

لە تەمەنی 19 ساڵیدا خەڵاتی شاقۆزی نیو هامپشێری بەدەستهێناوە، دواتر وەک بەڕێوەبەری هۆڵێکی وەرزشیی دەستیپێکردووە.

ئەفسانەکە هێندە سەرسامی زۆرانبازی سەربەستی ئەمریکی بووە، لە بواری لەشجوانی کاریکردووە تاوەکو جەستەی هاوشێوەی زۆرانبازان بونیادبنێت، ساڵی 1994 لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە پەیوەندی بە (WCW)وە کردووە و لە ساڵی 1995 بە خەونی (WWE) گەیشتووە.

١٤ جار پاڵەوانی (WWE) بووە و لە ئێستادا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەکەیە بۆ پێگەیاندنی لاوان و بەهرەداران.

جۆن سینا (2001 تاوەکو ئێستا)

سینا یەکێکە لە ناوداترینەکانی بواری (WWE) و بە پاڵەوانی مێژوویی ناودەبرێت، بەر لەوەی ببێتە زۆرانباز چەندین کاری دیکەی کردووە یەکێک لەوانە پاڵەوانی لەشجوانی بووە.

ساڵی 2001 گرێبەستی لەگەڵ (WWE) واژووکردووە، تاوەکو ئێستا 16 جار پاڵەوانی بوارەکە بووە و وەک خۆشەویست و سەرمەشقی لاوانی سەردەمی نوێ گوزارشتی لێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس کۆتا ئۆفەری پێشکەشی دیبالا کردووە: واژوویبکە یان بڕۆ

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share