مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی سوک لە کێشی قورس سودی زیاترە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی شارەزایانی ماڵپەڕەکە بڵاویانکردووەتەوە، هەندێک لە وەرزشکارەکان بەتایبەت ئەوانەی پڕۆفیشناڵ نین و لەسەرەتادان، پێیان وایە ئەگەر کێشی قورس بەکاربهێنن جستەییان بەهێزتر دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە، بەڵکو بەکارهێنانی کێشی زیاتر دەبێتە هۆی گەورەبوونی ماسولکە لە کاتێکدا کێشی سوک بە یەک ڕیتم هێزی زیاتر و قەبارەی گەورەتریش بە ماسولکەکان دەدات.

گەیشتن بە ئامانج

بەکار‌هێنانی کێشی سوکتر “دومبڵسی سوک” ڕێگەت پێدەدات ڕاهێنانەکان باشتر ئەنجامبدەین و ئەنجامی باشتریش بدەیت بەدەستەوە.

لە بەرانبەردا بەکارهێنانی کێشی قورس شێوە ڕوخساری ماسولکەیی وەرزشەوان تێکدەدات و ئەنجامەکانیشی باشتر نابێت، ئەگەربێتو کەسی وەرزشەوان لە ئاستی ئەو کێشەدا نەبێت.

ڕزگاربوون لە خاوبوونەوەی خانەیی

کێشی ئاسایی بەپێی وزە و توانستی وەرزشکاران دەگۆڕێت، وەرزشکارێکی ئاسایی پێویستی بەبەکارهێنانی کێشی سوکە، بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە دەتوانێت لە خاوبوونەوەی ماسولکەیی و درێژبوونیان، یاخود لە خاوبوونەوەی خانەیی ماسولکە ڕزگاری ببێت.

سودوەرگرتن لە جوڵەی تەواو

بەکارهێنانی قورسایی گونجاو ڕێگە بە وەرزشکار دەدات ئاسانتر جوڵە بکات، کە ئەوەش هەموو ماسولکەکان دەخاتە جوڵەوە، بە پێچەوانەوە کێشی زۆر قورس ڕێگەت پێنادات جوڵەی پێویست بە ماسولکەکانت بکەیت، هەندێجاریش دەبێتە هۆی پێکان.

گەشەکردن

بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕە جیهانیەکە، ماندوبوون و جموجۆڵ، گەشەکردنی ماسولکەیی خێرادەکات و ئەو کەسانەی کێشی سوکتریان بەکارهێناوە هۆرمۆنی تستوستیرون و هۆرمۆنەکانی گەشەکردنیان باشتر کاریانکردووە.

شارەزایانی جێنیرەیشن ئایرۆن داوایان لە وەرزشکارانکردووە، بەپێی توانستی جەستەیی خۆیان لە نێوان کێشی سوک و قورسدا ڕاهێنان بکەن، بەتایبەت ئەو ڕۆژانەش کە هەستدەکەن جەستەیان ماندووە، یاخود خاوبوونەوەیان پێوەدیارە باشترە لە ڕۆتینی ڕۆژانە لابدەن و کێشی سوک بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

ئێران بڕی گازی سروشتیی هەناردەكراو بۆ عێراق زیاد دەكات

بابەتی دواتر

هەڵوێستی حزبەكەی هادی عامری سەبارەت بە پشكی كوردستان ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share