جوتیارێک ژێر تراکتۆرەکەی خۆی کەوت و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ جوتیارێک لە سنووری گوندی قەمبەری سەر بە شارەدێی سێگردکان لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

قاسم حەمد تەمەن 43 ساڵانە و دانیشتووی گوندی قەمبەری سەر بە شارەدێی سێگردکانە لە قەزای کۆیە، بەیانی ئەمڕۆ بە تراکتۆرەکەی سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکەی بووە، لەکاتی کارکردندا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەهۆی ئەوەی قاسم بەتەنها لە زەوییەکەیدا کاری کردووە دوای کاتژمێرێک لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزراوەتەوە و بە برینداری گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی…
Total
0
Share