منداڵێك لە جۆگەیەكی ئاودا خنكا

منداڵێكی پێنج ساڵان لە “ئاوی باڵەجۆ”ی گەرمیان خنکا و وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وردەكاریی رووداوەكە بۆ “ئێستا” دەخاتەڕوو.

رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو ڕوویداوە، عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بۆ “ئێستا” ئاشكرایكرد، “منداڵەكە تەمەنی پێنج ساڵە و ناوی (ئەسیل ئەحمەد هادی)ـیە، بە وتەی کەسوکاری لە ئاوی باڵەجۆدا خنکاوە”.

وتیشی، خانەوادەی ئەسیل دانیشتووی گوندی ساڵح ئاغان و ماڵیان لە نزیک ئاوی باڵەجۆیە و وەك خۆیان دەڵێن، پێیاننەزانیوە منداڵەکەیان لە ماڵ دەرچووە و چووەتە سەر باڵەجۆ و کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە تا ئەو كاتەی تەرمەكەی بە خنكاوی دۆزراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە “ئێستا”ی ڕاگەیاند، تەرمی منداڵە خنكاوەكە بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکیی دادوەریی کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من”. دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share