سبەینێ نەوت لەم ناوچەیە دابەشدەکرێت

سبەینێ یەکشەممە لە چەمچەماڵ نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگادارییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکییان سەر بە شاری کەرکوکە و تاوەکو ئێستا نەوتی سپییان وەرنەگرتووە، نەوتیان بەسەردا دابەشکرێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، سبەینێ یەکشەممە لە گەڕەکی ئاسوودە ناسراو بە “ئەنفالەکان” نەوتی سپی دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، بڕی نەوتەکە 50لیترە و نرخی حەوت هەزار و 500 دینارە، پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتەکەش پێویستی بە پسوڵەی ژمارە دوو لەگەڵ کارتی نیشتمانی و کۆپییەکەیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share