بەڕێوەبەری هاتوچۆ لەبارەی خستنەكاری كامێرا جێگیرەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، خێرایی لەنزیك كامێرا جێگیرەكان دیاریكراوە و لەهەر شوێنێك تابلۆی ئاگاداركردنەوە نەبێت، دەست بە دانانی دەكەن.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 10ی رۆژی سێشەممە 23ی كانونی دووەمەوە كامێرا جێگیرەكانی ناو شاری سلێمانی، هاوشێوەی پێشوو دەست بە تۆماركردن دەكەن.

وتیشی، “كامێراكان ئاسایی و یەك پۆینتن”.

سەبارەت بە خێرایی دیاریكراویش ئاسۆ محەمەد ئەوەی خستەڕوو، خێرایی بەپێی ئەو رێنماییە دەبێت كە لە پاڵ یان نزیك كامێراكاندا دانراوە. روونیشیكردەوە، هەر كامێرایەكیش لە تەنیشیتیەوە دیارینەكرابێت، لەمڕۆوە ئەندازەی هاتوچۆ ئاگاداردەكەنەوە بۆ دانانی تابلۆی تایبەت بە ئەوپەڕی خێرایی دیاریكراو.

دەربارەی ئەوەی ئایا ئەو كامێرایانەی لەسەر رێگای تاسڵوجە-دوكان جێگیركراون كاردەكەن، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە بەڵێ وەڵامیدایەوە.

بابەتی پێشتر

دەیان کەس بەهۆی شەپۆلی سەرماوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی دەدات و رایدەگەیەنێت، وادەیەك بۆ كارپێكردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
Total
0
Share