لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون

لەسەر رێگای کەلار- دەروازەی پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەمە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا مینی پاس – کیا بارهەڵگر، لەسەر رێگای کەلار- دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرەکە و پێنج سەرنشین برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە .

May be an image of 1 person and ambulance

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە: چەکە سووتێندراوەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن

بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە رایگەیاند، چەکە سووتێندراوەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن. ئاکۆ غەریب، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە…
Total
0
Share