لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدەن.
کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە 20ی ئەم مانگە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، کوردانی تاراوگە لە دژی هێرشەکەی سەر هەولێر خۆپیشان ئەنجامدەدەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، خۆپیشاندانەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا، فەرەنسا، نەرویج، فینلەند، بەلجیکا، نەمسا، دانیمارک، ئەمریکا، سوید، سویسرا، ئەنجامدەدرێت.